خزمەتگوزارییەکان

سەنتەری هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردن

تیمی هەڵسەنگاندنی دەستنیشانکردن: بەرنامە تایبەتەکانی چاکسازییەکانمان بە هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ توانا و ئاستەنگییەکانی هەر نەخۆشێک دەست پێدەکات، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەکانی دەستنیشانکردن و ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراون. بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان، ئێمە پلانێکی چارەسەری کەسی دادەڕێژین کە لەسەر بنەمای بەڵگە و تەکنیکەکانی چاکسازی بڕوانامەدار بنیات نراوە بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین کوالیتی چاودێری.

پۆلی تایبەتمەند بۆ قوتابییانی خاوەن گرفتی دەماری جیاواز

تیمی پەروەردەیی تایبەت کە پڕۆگرامی ئەکادیمی پێشکەش دەکات: پڕۆگرامی ئەکادیمی تاکەکەسی/ گرووپمان پەرە بە تواناکانی فێربوونی قوتابییەکانمان دەدات و تەکنیکە جیاوازەکان دابین دەکات کە یارمەتییان دەدات بتوانن بنووسن بخوێننەوە و شیکار بکەن. جگە لەوەش پەرە بە ژیان و لایەنی کۆمەڵایەتی دەدات. پۆلەکان بە پێی تەمەن و لێهاتوویی هەر خوێندکارێک دابەش دەکرێن.

چالاکییە نا مەنهەجییەکان

بەشی چالاکییەکان سەربەخۆیە و تەواوکەری بەشەکانی دیکەی سەنتەرە، وە دیدێکی ڕوون و هۆشیاری تەواوی هەیە لە گرنگی بنیاتنانی باوەڕبەخۆبوونی قوتابیان، جگە لە گرینگیدان بە بەرزکردنەوەی تواناکانیان بە مەبەستی تێکەڵکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگا وەکو تاکێکی کاریگەر.

سەنتەری ڕاهێنان و ئاڕاستەکردن

تیمی ڕاهێنان و ئاڕاستەکردن چەندین ڕاهێنانی جیاواز پێشکەش ستافی پەروەردەیی، چارەسەرکەرانی پیشەیی تەندروستی، دایک و باوکان دەکەن. جگە لەوەش تیمەکەمان مامۆستای سێبەر دابین دەکات کە ڕاهێنەرایەتی منداڵان دەکات لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان.